د. هێرش سەلیم لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی لەپۆستەكەی هەڵوێستی خۆی ئاشكراكرد

کوردستان

14/10/2021     ژمارەی بینراو 591

راچڵەكین-

یەكەم بەرپرسی گۆڕان لە حكومەتی خۆجێیی سلێمانی ئامادەیی دەربڕی بۆ دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستە حكومییەكەی و دەشڵێت: "سەبەرزیشم كە لە رێبازی نەوشیروان مستەفا لام نەداوە".

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2021، خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەستی لەكاركێشایەوە، چاوەڕوان دەكرێت بزووتنەوەكە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتە خۆجێیەكانی سلێمانی و هەڵەبجەش بكشێتەوە.

ئەو هەنگاوەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دوای ئەوە هات كە لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كە رۆژی 10ی ئەم مانگە ئەنجامدرا، دووچاری شكست هات كاندیدانی نەیانتوانی هیچ كورسییەكی پەرلەمانی بەدەستبهێنن.

د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەری گشتی تەندروستی سلێمانی كەلە پشكی بزووتنەوەی گۆڕانە لە نووسینێكدا  بڵاویكردووەتەوە: "وەك یەكەم كەس لە پۆستی حكومەتی خۆجێی سلێمانی لە بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەم دەست لەكار بكێشمەوە و  سەبەرزیشم كە لە رێبازی كاك نەوشیروان لام نەداوەو درێژە پێدەری ئەو هەنگاو رێبازەشم بۆ هەستانەوە و درێژە پێدان".

باسی لەوەشكردووەكە پۆستەكەی بۆ موزایەدە و خۆ دەرخستن نیە، بەڵكو لە دڵسۆزی و پیرۆزی رێبازەكەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن