بەریتانیا.. پەرلەمانتارێك بە چەقۆ كوژرا

جیهان

15/10/2021     ژمارەی بینراو 169

راچڵەكین –

ئەندامێكی پەرلەمانی بەریتانیا لەلایەن گەنجێكەوە بە چەقۆ هێرشی كرایەسەرو بەهۆی كاریگەریی برینەكەی گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی ناوچەی ئێسێكس لە خۆرهەڵاتی شاری لەندەن، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی، دەیڤد ئەیمس ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، لەلایەن گەنجێكەوە بە چەقۆ هێرشی كرایەسەرو چەند چەقۆیەكی لێدرا، بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی پۆلیس، ئەو پەرلەمانتارە تەمەن 69 ساڵە، كە سەر بە پارتی پارێزگارانەو ماوەی 24 ساڵە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیایە، لە یەكێك لە كڵێساكانی ناوچەی ئێسكێس، لەگەڵ دەنگدەرانی بازنەكەی لە كۆبوونەوەدابووە، گەنجێكی تەمەن 25 ساڵیش توانیویەتی دزە بكاتە ناو هۆڵی كڵێساكەو چەند چەقۆیەكی لێداوە.

لەدوای رووداوەكەش، هێزەكانی پۆلیسی بەریتانیا گەنجە تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردو تائێستاش هۆكاری رووداوەكە ئاشكرا نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن