سوریا.. لە هێرشێكی داعشدا ژمارەیەك چەكداری سوپا كوژران

جیهان

15/10/2021     ژمارەی بینراو 192

راچڵەكین –

لە رۆژهەڵاتی سوریا چەكدارانی تیرۆریستی داعش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی سوپای ئەو وڵاتەو لەئاكامی شەڕو پێكدادانی نێوانیان، پێنج چەكداری سوپای سوریا و ژمارەیەكی زۆر تیرۆریستی ئەو گروپەش كوژران.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لەناوچەی بادیە لە رۆژهەڵاتی سوریا، هێرشیانكردە سەر هێزەكانی سوپای ئەو وڵاتەو شەڕو پێكدادان لەنێوانیان دروستبوو.

لەئەنجامی ئەو شەڕەدا كە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەردەوام بوو، پێنج چەكداری سوپای سوریا كوژران، دواتر فڕۆكە جەنگییەكانی روسیا بۆ بەهاناوەچوونی هێزەكانی سوریا، چەكدارەكانی داعشیان بۆردومان كردو ژمارەیەكی زۆر تیرۆریست كوژران. 

لەدوای كۆتایی هاتنی شەڕو پێكدادانەكان، سوپای سوریا بەچڕی ئەو ناوچەیەی بۆردومانكرد كە چەكدارەكانی داعشی لێبووە.

شانە چەكدارەكانی داعش بە چڕی لە ناوچەی بادیەی سوریا بڵاوبوونەتەوەو ناوبەناو هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی سوپای ئەو وڵاتەو بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆر لەهەردوولا كوژراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن