وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: لەگەڵ توركیا لە گفتوگۆداین

جیهان

19/10/2021     ژمارەی بینراو 599

راچڵەكین-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، نێد پرایز رایگەیاند، وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی (پێنتاگۆن)، بۆ چارەسەر كردنی ناكۆكییەكانی پەیوەندیدار بە فڕۆكەی F-35، لەگەڵ توركیادا لە راوێژكاریدان.

پرایز، سەبارەت بە لێدوانێكی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، ، دەربارەی پێشنیاری ئەمریكا بۆ توركیا بۆ كڕینی فڕۆكەی F-16 لە بەرامبەر پێدانی بڕی "یەك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار" پەیوەست بە پرۆگرامی فڕۆكەی F-35، رایگەیاند، تاكو داواكاری پێشنیازكردنی فرۆشتن و گواستنەوەی چەك، نەدرێتە كۆنگرێس و پەسەند نەكرێت، پشتڕاستی ناكاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، نێد پرایز، راستەوخۆ وەڵامی لێدوانەكانی سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانی نەدایەوە و وتی:"بێینە سەر ئەو بابەتەی كە خستتانە رۆژەڤەوە، ئەوە دەڵێم؛ وەزارەتی بەرگریی، بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی فڕۆكەی F-35 لەگەڵ توركیادا لە راوێژكاریدان. بەرپرسانی توركیا، گرنگیی خۆیان بۆ كڕینی فڕۆكەی F-16 بە رای گشتی راگەیاند. بۆ قسەكردن دەربارەی پێداویستییەكانی بەرگریی توركیا، ئێوە ئاراستەی حكوومەتی توركیا دەكەم. دەتوانم ئەوە بڵێم كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ھیچ تەكلیفێكی دارایی بۆ كڕینی فڕۆكەی F-16 لەلایەن توركیاوە پێشكەش نەكردووە. وەزارەتی بەرگری لە بابەتی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی پرۆگرامی F-35 لەگەل توركیا، راوێژ دەكات. لە دۆخێكدا نیم كە رێگەم پێبدرێت قسە لەسەر كۆبوونەوە تایبەتەكانی سەبارەت بەم بابەتە بكەم".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن