دیمەشق؛ تەقینەوەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

جیهان

20/10/2021     ژمارەی بینراو 158

راچڵەكین-

 تەقینەوەی دوو بۆمب لە دیمەشق-ی پایتەختی سوریا، ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە،پێشبینی دەكرێت ژمارەی قوربانییەكان روو لەهەڵكشان بكەن.

ئاژانسی هەواڵی ( سانا) بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەكاتی تێپەڕبوونی پاسێك بەسەر پردی (سەرۆك) لە دیمەشق-ی پایتەختی سوریا، دوو بۆمبی چێندراو تەقیونەتەوەو بەهۆیەوە لانی كەم 10 كەس كوژراون و 35 ی تریش برینداربوون.

میدیاكانی سوریا بڵاویانكردووەتەوە، تیمەكانی پوچەڵكردنەوە، بۆمبی سێیەمیان لەشوێنی رووداوەكە پوچەڵكردووەتەوەو رێگریان كردووە لەتەقینەوەی.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن