دەروازەكانی ناوچەی سەوز لەبەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە داخران

عێراق

20/10/2021     ژمارەی بینراو 166

راچڵەكین-

لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ژمارەیەك لە لایەنە سیاسییەكان بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، دەروازەكانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی ئەمانەتی بەغدا، لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە داخران.

ئەو ھێزە ئەمنییەی كە راسپێردراوە بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز، دەروازەكانی ناوچەكەی داخستووە و تەنھا رێگا بەو كەسانە دەدات بچنە ناو ناوچەی سەوزەوە كە ھەڵگری مۆڵەتی فەرمیین.

داخستنی دەروازەكانی ناوچەی سەوز لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە، ھاوكاتە لەگەڵ ئەوەی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ژمارەیەك لە لایەنە سیاسییەكان بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە نزیك ناوچەی سەوز، بەردەوامە.

لە دوێنێ سێشەممەوە خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی ئەو لایەنانەی كە لە ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی كەمیان ھێناوە لە نزیك ناوچەی سەوز ناوەڕاستی ئەمانەتی بەغدا، ئەنجام دەدرێت.

رۆژی شەممەی رابردوو، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە عێراق، دوایین ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند كە ژمارەیەك لایەن بە تایبەتی ژمارەیەك لایەنی شیعە ئەنجامەكانیان قبوڵ نەكرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن