زانیاری لەسەر ئەو كەسە بڵاودەكرێتەوە كەتەقەی لەنانەوایەك كرد

کوردستان

20/10/2021     ژمارەی بینراو 535

راچڵەكین-

پۆلیسی ڕاپەڕین  ئاشكرایكرد، ئەو كەسەی تەقەی لەوەستایەكی نانەوا كردووە لەسنووری حاجیاوا، خۆی رادەستی هێزەكانیان كردووە. هاوكات رەتیدەكاتەوە، تەقەكەرەكە كوڕی بەرپرسێكی یەكێتی بێت و دەڵێت:"كوڕی كەسایەتییەكی دیاری ناحیەكەیە."

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەئاكامی دەمەقاڵەی نێوان كەسێكی چەكدارو وەستایەكی نانەوا تەمەن 26 ساڵ بەناوی (بەهرۆز عوسمان)، چەكدارەكە تەقە دەكات و وەستاكە بریندار دەكات.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەقەكەرەكە كوڕی رەسول حەمە مستەفا، كەسایەتی دیاری سنوورەكەیەو لەلایەن باوكییەوە رادەستی هێزەكانی پۆلیسی كراوە.

هاوكات ئەوەشی رەتكردەوە باوكی تەقەكەرەكەیە هیچ پلە و پۆست و بەرپرسیارێتییەكی لەناو یەكێتیدا نییە، بەڵكو كەسایەتییەكی دیاری ناحیەی حاجیاوایە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن