راچڵەكین-
یاسای ھەمواركراوی پەرلەمانی كوردستان كە تایبەتە بە زیادەڕۆیی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو كێشە و گیروگرفتی زیادەڕۆیی لە سلێمانی بەپێی یاسا چارەسەر دەكرێت، بەپێی یاساكە ئەو خانوە نیشتەجێ بوانەی بەر لە 31-12-2020، بەشێوەی زیادەڕۆیی دروستكراوە بەبڕێك پارە تاپۆدەكرێن و دەكرێت بەناویانەوە، ھەر خانویەك لە دوای ئەو رێككەوتە دروست كرابێت نایاساییە و قەرەبوش نایانگرێتەوە و لەمەودواش رێگری لەھەمو جۆرە زیادەڕۆییەك دەكرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەكانی بازیان و بەكرەجۆ و تانجەرۆ و لیژنەی یاسایی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبوەوەو رێكارەكانی چارەسەركردنی كێشەی زیادەڕۆیی لە سنوری قائیمقامیەتی سلێمانی گفتوگۆی لە بارەوە كرا.
بەپێی یاسای ژمارە 3 ھەمواركراوی ساڵی 2019 پەرلەمان بە ھەماھەنگی شارەوانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەست بەكاردەبن بۆ جێ بەجێكردنی یاساكە.
دەربارەی چارەسەركردنی كێشەی زیادەڕۆیی قائیمقامی سلێمانی باسی لەوەكرد: "بەپێی یاسای ژمارە 3 ھەمواركراوی ساڵی 2019 پەرلەمانی كوردستان كە تایبەتە بە مامەڵەكردن لەگەڵ كێشەی زیادەڕۆیی، قائیمقامیەتی سلێمانی بە ھەماھەنگی شارەوانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەست بەكاردەبن بۆ جێ بەجێكردنی یاساكەو بەشێوەیەكی یاسای و بەپشت بەستن بە یاساكە ھەنگاو بۆ چارەسەركردنی كێشەی زیادەڕۆیی دەنێن".
بەڕەچاوگرتنی یاساكە رێگری تەواو لە ھەمو جۆرە زیادەڕۆییەك دەكەن و چاوپۆشی لە ھیچ كەس و لایەنێك ناكرێت.
ئاوات محەمەد وتیشی، "بەڕەچاوگرتنی یاساكە رێگری تەواو لە ھەمو جۆرە زیادەڕۆییەك دەكەن و چاوپۆشی لە ھیچ كەس و لایەنێك ناكرێت و یاساكە وەك خۆی بەسەر ھەمواندا جێ بەجێ دەكەن".
بەپێی یاسا ھەمواركراوەكە ئەو خانوەنیشتەجێ بوانەی بەر لە 31-12-2020، بەشێوەی زیادەڕۆیی دروستكراوە بەبڕێك پارە تاپۆدەكرێن و دەكرێن بە ناویانەوە و ئەو خانوانەش دەكەونە سنوری خزمەتگوزاری بە پارچەیەك زەوی قەرەبو دەكرێنەوەو ئەو خانوانەش دوای ئەو رێكەوتە دروست كرابێت ئەو رێنمایانە نایانگرێتەوە و بەپێی یاساكەش ھەر خانوویەك لە دوای ئەو رێكەوتە دروست كرابێت نایاساییە و قەرەبوش نایانگرێتەوە و لەمەودواش رێگری لەھەمو جۆرە زیادەڕۆییەك دەكرێت.