زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی فیستیڤاڵی هەناریان كردووە

کوردستان

20/10/2021     ژمارەی بینراو 218

راچڵەكین-

ئەندامێكی لیژنەی رێكخەری فیستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە  دەڵێت، لە ڤیستیڤاڵەكەدا بە بەهای نزیكەی 600 ملیۆن دینار فرۆشیان هەبووە.
 
فەرهاد قادر، ئەندامی لیژنەی رێكخەرانی فیستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە راچڵەكین-ی راگەیاند، بە پێی بەدواداچوونەكانمان بە بەهای نزیكەی 600 ملیۆن دینار فرۆش لە فیستیڤاڵەكەدا هەبووە و زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان كردووە.
 
رۆژی 14-10-2021، حەوتیەمین فیستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەستیپێكرد و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو.

ساڵانی رابردوو نزیكەی 35 هەزار تۆن هەنار بەرهەم لە فستیڤاڵەكاندا هەبووە، بەڵام ئەمساڵ كەمبارانی ئەو بڕەی بۆ كەمتر لە 25 هەزار تۆن دابەزاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن