گەورە تیرۆریستێكی داعش دەستگیركرا

عێراق

20/10/2021     ژمارەی بینراو 172

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین –

وەزیری ناوخۆی عیراق دەستگیركردنی گەورە تیرۆریستێكی داعشی راگەیاند، كە بەرپرس بووە لە ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە دژی هاووڵاتیانی مەدەنی و هێزەكانی عیراق.

عوسمان غانمی، لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ 20-10-2021 بڵاویكردەوە،  دەستخۆشی لە ھێزەكانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق كرد، كە لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكدا، توانیویانە كەریم عەبدوڵڵا مالح گەورە تیرۆریستی داعش دەستگیر بكەن، كە فەرماندەی كەتیبەی چەكدای بووە لەناو ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە.

وەزیری ناوخۆی عیراق، بەبێ ئاشكراكردنی شوێنی دەستگیركردنی تیرۆریستەكە، راشیگەیاندووە: تیرۆریستە دەستگیركراوەكە، بەرپرس بووە لە ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە دژی هاووڵاتیانی مەدەنی و هێزەكانی عیراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن