عیراق.. ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

عێراق

20/10/2021     ژمارەی بینراو 143

راچڵەكین –

لەعیراق ئاماری قوربانیانی پەتای كۆرۆنا بەرزدەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشكرای دەكات، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە هەزارو 380 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆماركراوەو رێژەی چاكبوونەوەش روو لە هەڵكشانی زیاترە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزارو 388 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا دوو هەزارو 938 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 26 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 40 هەزارو 235 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 976 هەزار و 907 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 96.9%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 22 هەزارو 836 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن