مامۆستا بەدەل بەرواری لە زیندان ئازادكرا

کوردستان

20/10/2021     ژمارەی بینراو 175

راچڵەكین –

دوای ساڵێك مانەوە لە زیندان، مامۆستا بەدەل بەراوری لەلایەن دادگاوە ئازادكرا و بەوتەی پارێزەرەكەشی، ئێستا بەرێگاوەیە بۆ ماڵەكەی لەشاری دهۆك.

دوای ئەوەی دوێنێ 19-10-2021، كۆتا دادگاییكردنی هەریەك لە مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بەڕێوەچوو، دادگا سزاكانیانی سووك كردو ئەو ماددەی كە پێی دادگایی كرابوون، گۆڕدراو بڕیاری ئازاد كردنیان درا، ئەمڕۆ مامۆستا بەدەل بەرواری لە زیندان ئازادكرا.

ئاسۆ هاشم، پارێزەری خۆبەخش لە دۆسیەی مامۆستا بەدەل بەرواری، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، دوای ئازادبوونی، مامۆستا بەدەل بەرواری گەڕایەوە بۆ دهۆك.
 
مامۆستا بەدەل بەرواری، لەناوەراستی مانگی ئایاری ساڵی پار، بەهۆی بەشداریكردنی لە گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی دژی دواكەوتنی مووچە لەشاری دهۆك، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراو دۆسیەكەی گواسترایەوە هەولێر، بەهۆی ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی كرابوون، رۆژی 19-10-2020 لەلایەن دادگای كەتنی دووی هەولێرەوە بە ساڵێك بەندكردن سزادرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن