نەوت نرخێكی نوێ تۆمار دەكات

ئابوری

20/10/2021     ژمارەی بینراو 201

راچڵەكین –

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو ئێوارەی ئەمڕۆش نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە نزیكەی 85 دۆلارو 50 سەنت.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 85 دۆلارو 48 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ بە 84 دۆلارو 66 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو. 

هاوكات بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس لە 82 دۆلار و 59 سەنتەوە بۆ 82 دۆلارو 97 سەنت بەرزبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن