هەولێر.. سەدان بتڵ غازی ماڵان دەستیان بەسەردا گیرا

کوردستان

20/10/2021     ژمارەی بینراو 214

راچڵەكین –

لەشاری هەولێر سەدان بتڵ غازی ماڵان دەستیان بەسەردا گیرا، كە لەلایەن چەند كەسێكەوە بەشێوەیەكی نایاسایی شاردرابوونە بۆ ئەوەی بە نرخێكی گرانتر بیفرۆشنەوە، لەسەر ئەو رووداوەش سێ كەس دەستگیركران.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، ئەمڕۆ 20-10-2021، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی یەكێك لە باخچەكانی نزیك شاری ھەولێر، توانرا  دەستبەسەر زیاتر لە (600) بتل غازی ماڵان دا بگیرێت، كە بەمەبەستی قۆرخكاری لە نرخ و فرۆشتنەوەی بە نرخێكی گرانتر لە نرخی دریاركراو، لەو شوێنە شاردرابوونەوە.

قائیمقایمەتی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەر ئەم كەیسە سێ كەس دەستگیركران و بەپێی یاسا كاردانەوەیان بەرامبەر دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن