دوو بوومەلەرزەی بەهێز باكووری كوردستانی هەژاند

کوردستان

20/10/2021     ژمارەی بینراو 173

راچڵەكین –

دوو بوومەلەرزەی یەك لەدوای یەك، پارێزگای وان-ی لە باكوری كوردستان هەژاندو بەگوێرەی زانیارییەكانیش، رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، هەردوو بوومەلەرزەكە ئەمشەو شارۆچكەی توشبای سەر بە پارێزگای وان-ی گرتووەتەوە، لەدوای رووداوەكەش تیمەكانی فریاكەوتن گەیشتوونەتە ناوچەكە بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان.

بەپێی ئەو زانیارییەی كە لە ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆكایەتی بەرێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكانی توركیا (ئافاد) بڵاوكراوەتەوە، بوومەلەرزەی بەگوڕی 3.8 پلە بەپێوەری رێختەر روویداوەو بووملەرزەی دووەمیش گوڕەكەی 4.1 پلە بووە.

مەھمەت ئەمین بیلمەز، پارێزگاری وان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، تیمەكان كارەكانی گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەكەدا دەستپێكردووەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش، بوومەلەرزەكان ھیچ شتێكی نەخوازراوی لێنەكەوتووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن