سلێمانی.. ئاگر لە شوقەیەكی پڕۆژەی هەواری زانكۆ كەوتەوە

کوردستان

20/10/2021     ژمارەی بینراو 173

راچڵەكین –

ئاگر لە شوقەیەكی پرۆژەی هەواری فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی كەوتەوەو ئاگرەكەش بەبێ زیانی گیانی لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە كۆنترۆڵ كرا.

ئەمشەو، بەهۆی تەقینەوەی غاز، ئاگر لە یەكێك لە شوقەكانی ناو پرۆژەی هەواری فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی كەوتەوەو تیمەكانی بەرگری شارستانی توانییان ئاگرەكە كۆنترڵ بكەن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، رووداوەكە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن