به‌م نیشانانه‌ بزانه‌ كۆرۆناته‌ یان هه‌ڵامه‌ت

تەندروستی

31/10/2021     ژمارەی بینراو 482

به‌م نیشانانه‌ بزانه‌ كۆرۆناته‌ یان هه‌ڵامه‌ت


ڕاچڵه‌كین-

کۆرۆنا و هەڵامەت بە نزیکەیی هەمان نیشانەیان هەیە و زۆر زەحمەتە لێکیان جیابکەینەوە چونکە هەردووکیان بەهۆی ڤایرۆسەوە ڕوودەدەن بە تایبەتی لە وەرزی زستان چونکە لەو وەرزە حاڵاتی هەڵامەت زۆرە بەڵام هەندێک نیشانە هەیە لەوانەیە لە یەکێکیان زیاتر ڕووبدات، دکتۆر جاسم پسپۆڕی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌ زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو .

-تا،کۆكە،بێ هێزی،تەنگەنەفەسی و لە دەستدانی بۆن و تام زیاتر لە کۆڕۆنا ڕوودەدەن.

- بەڵام گەروو ئێشان و ئاو لە کەپوو هاتن و چاوسووربوونەوە و پژمین زیاتر لە هەڵامەت ڕوودەدەن.

ئایا دەکرێ هەموو ئەو نیشانانەی باسمان کرد لە کۆڕۆنا هەبێت؟ یان لە هەڵامەت هەبێت؟
وەڵام بەڵێ دەکرێت و  نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازن.

ئەگەر کەسێک ئەو نیشانانەی هەبوو چ بکات؟
ئەگەر کەسەکە گەنجە و هیچ نەخۆشیەکی درێژخایەنی نیه ئەوا دەکرێت لە ماڵ پشوو بدات و خۆی جیا بکاتەوە لە ئەندامانی تری خێزان،ماسک ببەستێت، زوو زوو دەستی بشوات و چاودێری حاڵەتی خۆی بکات.

کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکات؟
ئەگەر ئەم حاڵەتانە ڕوویاندا:
-تەنگەنەفەسی
-سینگ ئێشە
-نیشانەکان قورستربوون و ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتربوون
-ئەگەر بیر و هۆشی کەسەکە تێکچوو
-ئەگەر تەمەنی گەورەبوو
-ئەگەر نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو

یەک خاڵی زۆر گرنگ بۆ ئەو کەسانەی بە تەمەنن یان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە پێویستە و وا باشتره هەر لە سەرەتای نەخۆشیەکە سەردانی پزیشک بکەن و چاره‌سه‌ری پێویست وەربگرن چونکە ئەوانە زیاتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ماکە خراپەکانی کۆرۆنایان له‌سه‌ر ده‌ربكه‌وێت و زۆر كه‌س هه‌بووه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه‌ هه‌تا كار له‌ كار ترازاوه‌ و پاشان چۆته‌ نه‌خۆشخانه‌ و ئه‌و كاته‌ش گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن