ڤیدیۆ؛ رەسام لەبەردەم هەوادارانیدا بەچۆكدا هات و گریا

هەمەڕەنگ

03/11/2021     ژمارەی بینراو 569

راچڵەكین-

گۆرانیبێژی دیاری عیراقی ( حوسام رەسام) لەكاتی بەشداریكردنی لە فیستڤاڵی بابلی نێودەوڵەتی پێش ئەوەی بەرهەمەكانی پێشكەش بكات، لەبەردەم هەوادارانیدا كەوتە سەر چۆك وەك نیشانەی لێبوردن و دواتر گریا.  

هەرچەندە تائێستا هۆكاری سەرەكی ئەو رەفتارەی حوسام رەسام نەزانراوە، بەڵام ئەوانەی لێیەوە نزیكن ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەو هونەرمەندە عیراقیە داوا لێبوردنەكەی لەجەماوەرەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كەلەكاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا گۆرانییەكی بۆ هاوپەیمانی عەزم وتووە، پێشوازی جەماوەرەكەشی لێی و هوتاف كێشانیان، ئاماژەبەووە بۆ پەسەندكردنی داوای لێبوردنەكەی. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن