تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە عیراق کەمبووەتەوە

عێراق

20/11/2021     ژمارەی بینراو 564

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، ١٤ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو ٥٦٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئامارەکە  لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و شەش کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ٥٦٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عیراق، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٣٢ ھەزار و ٣١٠  کەس و لەو ژمارەیەش ٢٣ ھەزار و ٦٤٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٧٣ ھەزار و ٨٣٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن