ئەمریكا؛ ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد بە ناو ژمارەیەك پیادەڕەوداو قوربانی هەیە

جیهان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 84

راچڵەكین-

لەئاكامی ڕووداوێكی شێلان بە ئۆتۆمبێل  لە لە شاری واكێشای ویلایەتی ویسكۆنسنی ئەمریكا، لانی كەم 21 كەس بوونە قوربانی.

 بەگوێرەی گێڕانەوەكانی پۆلیسی ویلایەتەكە بێت، درەنگانێكی شەوی یەكشەممە ئۆتۆمبێلێكی وەرزشی ( ئێس یو ڤی) بە خێرایی خۆی كردووە بەنێو ئەو خەڵكەی كە بۆ ئاهەنگێكی كریسمس كۆبوونەتەوەو بەهۆیەوە لانی كەم كەسێك گیانی لەدەستداوەو 20ی تر برینداربوون.

پۆلیسی شاری واكێشا ئاماژەی بەوەكردووە، كەسێك بەهۆی رووداوەكەوە دەستبەسەر كراوە.

بەگوێرەی ئەو تۆمارەی ڤیدیۆییانەی بەردەست كەوتوون، ئەو ئۆتۆمبێلە وەرزشییە بەخێراییەكی زۆر خۆی دەكات بەناو ئاهەنگگێڕانداو دواتر لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێدەكریتچ تا ئەو كاتەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە خۆی دەكێشێت بەبەربەستێكداو دەستگیردەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن