وردەكاری هەوڵی تیرۆركردنی كازمی ئاشكرا دەكرێت

عێراق

27/11/2021     ژمارەی بینراو 278

راچڵەكین-

راوێژكارێكی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق وادەی بڵاوكردنەوەی بەڵگەو وردەكاری وردەكاری هەوڵی تیرۆركردنی كازمی ئاشكرا كرد.

موشرق عەباس لە تویتەری خۆی بڵاویكردووەتەوە:" لە رۆژانی داهاتوودا بەشێك لە راستییەكان، ڤیدیۆ، وێنە و بەڵگە لەبارەی پرۆسەی ستەمكارییەكەی بەئامانجكردنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی كۆماری عێراق لەلایەن تیرۆرستانەوە ئاشكرا دەكرێن".

هەروەها دووپاتیكردەوە، "هەوڵە چەواشەكارییەكان بۆ ئێمە گرنگ نییە، هەروەك بەداخەوەین بۆ ئەوانەی دەكەونە ژێر كاریگەری ئەو هەوڵانە.. راستییەكان نامرن".

رۆژی هەیینی، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا هەڕەشەی ئاشكراكردنی ناسنامەی هێرشبەرانی سەر ماڵی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كردو رایگەیاند:"ئەگەر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لە بارەی ئەو دۆسییە ئاشكرا نەكرێن، ئەوا ناچار دەبین لە داهاتوودا خۆمان ئاشكرایان بكەین."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن