عیراق؛ هەوڵێكی هەڵاتن لەبەندیخانەی تاجی شكستی پێهێنرا

عێراق

27/11/2021     ژمارەی بینراو 154

راچڵەكین-

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، هەوڵێكی هەڵاتن لە بەندیخانەی تاجی لە باكووری بەغدا پووچەڵكرایەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی روونیكردووەتەوە، هێزێكی ئەمنی هاوبەش كە پێكهاتبوون لە لیوای 59ـی پیادە و فیرقەی دووی پۆلیسی فیدڕاڵی، هەوڵێكی هەڵاتنی 3 تیرۆریستیان لە بەندیخانەی تاجی لە باكووری عێراق پووچەڵكردەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو 3 تیرۆریستە سزای هەتا هەتایی بەندكردنیان بەسەردا سەپێندرابوو، هەوڵیاندا لە بەندیخانەی تاجی لە باكووری بەغداوە رابكەن، هێزە عێراقییەكان تەقەیان لێكرد و یەكێكیان كوژرا و دووانی دیكەش خۆیان رادەستی هێزە عێراقییەكان كردەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت كاتێك ئەو تیرۆریستانە لە لای دیواری دەرەوەی بەندیخانە بینران، هێزەكان تەقەیان ئاڕاستە كرد و سەرەتا خۆیان بەدەستەوە نەدا، تا ئەو كاتەی یەكێكیان كوژرا و دووانی دیكەش خۆیان رادەست كردەوە و دۆسیەی لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەم رووداوە كرایەوە.

 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن