راچڵەکین-
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٦٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ھەزار و ٣٦٦ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ٥٦٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عیراق، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٧٩ ھەزار و ٨٤ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٣ ھەزار و ٧٧٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٠ ھەزار و ٩٧٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.
دەشڵێت، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨ ھەزار و ٥٠٦ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، هەروەها حەوت ملیۆن و ٣٢٠ ھەزار و ٦٨٠ کەس دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.