دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

ئابوری

29/11/2021     ژمارەی بینراو 522

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ لێبڕین.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كە دارایی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەكرێت.

پێشتریش وەزیری دارایی و وتەبێژی حكومەت رایانگەیاندبوو، كە بەهۆی نەگەیشتنی پارەكەی بەغدا و كۆنەكردنەوەی داهات مووچەی هەموو شوێن و وەزارەتەكان بەیەكەوە دابەشناكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن