ژمارەیەك تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لەعیراق گیانیان لەدەستدا

عێراق

29/11/2021     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین –

ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لەعیراق بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 14 تووشبووی دیكەی ئەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 826 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا هەزارو 367 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 14 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە دەریخستووە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 80 هەزارو 448 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەشی كە چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە، گەیشتە دوو ملیۆن و 43 هەزارو 666 كەس، كە دەكاتە رێژەی 98.2%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەرزبووەوە بۆ 23 هەزارو 807 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن