ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئابوری

30/11/2021     ژمارەی بینراو 538

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ لێبڕین.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن وەزارەتی دارایی بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە خەرج دەكرێت.

هەرچەندە لە رۆژی ٢٥-١١-٢٠٢١، وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام دابەشکردنەکە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش مووچەی وەزارەتی تەندروستی و پێشمەرگە و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشکراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن