حکومەتی هەرێم هۆکاری خاو دابەشکردنی مووچە رووندەکاتەوە

ئابوری

30/11/2021     ژمارەی بینراو 400

راچڵەکین-

وتەبێژی حکومەتی هەرێم جارێکی دیکە هۆکاری خاو دابەشکردنی مووچەی بۆ کێشەی کۆکردنەوەی داهات لە هەندێک پارێزگا گەڕاندەوە و دەڵێت:" هیوادارین زوو چارەسەر بکرێت".
  
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داهاتی پارێزگاکان وەکو یەک ناگەڕێتەوە ناو خەزێنەی حکومەت، بۆیە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەشێوەیەکی خاو بەڕێوەدەچێت، ماوەیەکە حکومەت دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەو پرسە، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو گرفتە چارەسەر بکەین و هیوادارین بتوانین ئەوە بکەین"   .

ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانگەی سلێمانی و هەڵەبجە رایگەیاند، هۆکاری خاو دابەشکردنی مووچە بۆ کۆنەکردنەوەی داهاتی ئەو دوو پارێزگایە دەگەڕێتەوە.

هەرچەندە لە رۆژی ٢٥-١١-٢٠٢١، وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام دابەشکردنەکە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش مووچەی وەزارەتی تەندروستی و پێشمەرگە و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشکراوە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن