كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان رادەگەیەنێت

عێراق

30/11/2021     ژمارەی بینراو 237


راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان رادەگەیەنێت.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دوای 50 رۆژ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەنجامی كۆتایی رابگەیەنێت.

لەئێستاشدا ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران گەیشتوونەتە باڵەخانەی كۆمسیۆن و ناوچەی سەوزیش لەبەغدا بەهێزێكی ئەمنی زۆر تەندراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان بێت ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەبێ ئامادەبوونی دەزگاكانی راگەیاندن رادەگەیەندرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن