ھێڵی ئاسمانی عیراق سوپاسی كچە فڕۆكەوانێكی كورد دەكات

عێراق

30/11/2021     ژمارەی بینراو 266

راچڵەكین-

هێڵی ئاسمانی عیراق سوپاسی تیمی فڕۆكەوانی گەشتی ژمارە (IA223) كە فڕۆكەی جۆری (B737-800/YIASJ) دوای ئەوەی توانیان فڕۆكەو سەرنشینانی ناوی بەسەلامەتی بگەیەننە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ دوای ئەو گەردەلولەی ئاسمانی توركیای گرتەوە.
 
عەباس عومران، بەڕێوەبەری ھێڵی ئاسمانی عیراق سوپاسی تیمی گەشتی ژمارە (IA223) كە فڕۆكەی جۆری (B737-800/YIASJ) لە فڕۆكەخانەی بەغدادەوە بۆ فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ ئەنجامیداوە.

ئەم فڕۆكە نەفەرھەڵگرە لە كاتی گەشتەكەیدا روبەڕووی گێژەڵوكەیەك بوەتەوە، بەڵام تیمی فڕۆكەكە توانیویانە بە سەلامەتی سەرنشینەكان رزگار بكەن.

كاپتنی فڕۆكەكە كەسێكە بە ناوی (كەمال عەباسی)، یاریدەدەرەكەشی كچە كوردێكی خەڵكی شاری سلێمانی بووە بە ناوی (وەرتێ بەكر حاجی عەلی)، كە برازای قادری حاجی عەلی و ھونەرمەند حەمە جەزایە.

بەڕێوەبەری ھێڵی فڕۆكەوانی عیراق، (كەمال عەباس)و (وەرتێ بەكر) وەكو دوو فڕۆكەوانی بەئەزموون ناودەبات كە دوای نزیكەی كاتژمێرێك و ٣٠ خولەك فڕین بە ئاسمانی شاری ئیستانبوڵدا، توانیویانە سەرنشینەكان بەسەلامەتی بگەیەننە سەر زەوی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن