نرخی نەوت گۆڕانكاری بەسەردا هات

ئابوری

30/11/2021     ژمارەی بینراو 252

راچڵەكین -

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین و ئەمشەو نزمترین نرخی لەماوەی سێ مانگی رابردوو تۆماركرد.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمشەو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 69 دۆلارو 40 سەنت دابەزی، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بە 73 دۆلارو 48 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس، لە 70 دۆلار و 7 سەنتەوە بۆ 66 دۆلارو 60 دابەزی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن