نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

ئابوری

01/12/2021     ژمارەی بینراو 463

راچڵەكین -

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی مامەڵەكردن بە كڕین و فرۆشتنی نەوتی خاو، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 70 دۆلارو 57 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت. 

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس، بە67 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

لەماوەی هەفتەی رابردوودا نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا نزیكەی 5 دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا دێت، كە مەترسی دەكرێت جارێكی دیكە كاریگەریی خراپ لەسەر ئابووری جیهان دروستبكات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن