ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئابوری

01/12/2021     ژمارەی بینراو 706

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ لێبڕین.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كە لەلایەن وەزارەتی دارایی بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەكان، هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگریی فریاكەوتن، لیواكانی نەوت و گاز دابەش دەكرێت.    

هەرچەندە لە رۆژی ٢٥-١١-٢٠٢١، وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام دابەشکردنەکە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش مووچەی وەزارەتی تەندروستی و پێشمەرگە و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشکراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن