داعش بەرپرسیارێتی هێرشەكەی كوڵەجۆی لەئەستۆگرت

کوردستان

01/12/2021     ژمارەی بینراو 374


راچڵەكین-

رێكخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە راگەیاند كە لە كوڵەجۆ كرایە سەر هێزی پێشمەرگە و بەهۆیەوە ژمارەیەك پێشمەرگە شەهیدبوون.

رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەراگەیەندراوێكدا كەلەپێگەی ( ئەعماق)ی تایبەت بەو رێكخراوە بڵاوكراوەتەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لەپەلامارەكەی سەر هێزی پێشمەرگە لە كوڵەجۆ راگەیاندووەو ڤیدیۆی پەلامارەكەی بڵاوكردووەتەوە.

شەوی شەممە 27-11-2021 چەكدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری كوڵەجۆ هێرشیانكردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، لەكاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەكانیش، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و پێنجی دیكەش برینداربوون كە دواتر یەكێك لەبریندارەكان شەهید بوو.  

شەوی 29-11-2021 ش، چەكدارانی داعش لەسنووری قەزای كفری هێرشیانكردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، لەئاكامدا پێشمەرگەیەك شەهید بوو وە سیانی تر برینداربوون، دواتر یەكێك لەبریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە پێشمەرگەیەكی تر شەهیدبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن