19 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستدا

کوردستان

01/12/2021     ژمارەی بینراو 263

راچڵەكین –

لەهەرێمی كوردستان ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا بەراورد بە دوێنێ بەنزیكەی دوو هێندە بەرزبووەوە، وەزارەتی تەندروستیش ئاشكرایدەكات، زیاتر لە 430 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە تۆماركراوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 435 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو 19 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەردا تەنها 412 تووشبووی پەتاكە چاكبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ   COVID19      ژمارە ( ٦٤٤ )
  
١. پشكنین: ( ٥٤٧٠ پشكنینی نوێ)
• ( ٢٦١٦) هەولێر
• ( ٨٤٧) سلێمانی
• ( ١٥١٩) دهۆك
• ( ٩) هەڵەبجە
• ( ٢٨٧) گەرمیان
• ( ١٩٢) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: ( ٤٣٥ تووشبووی نوێ)
• ( ١٢٨) هەولێر
• ( ٨٦) سلێمانی
• ( ١٥٣) دهۆك
• ( ١) هەڵەبجە
• ( ٥٩) گەرمیان
• ( ٨) ڕاپەڕین

٣. چاكبوون: ( ٤١٢ چاكبوون)
• ( ٢٠٠) هەولێر
• ( ٧١) سلێمانی
• ( ١٠٤) دهۆك
• ( ١٠) هەڵەبجە
• ( ١١) گەرمیان
• ( ١٦) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: ( ١٩ مردن)
• ( ١٠) هەولێر
• ( ٤) سلێمانی
• ( ٢) دهۆك
• ( ١) هەڵەبجە
• ( ١) گەرمیان
• ( ١) ڕاپەڕین 
• 
ئاماری گشتی:
كەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٣٥٣٢١٦٦ (١٢٩٠٢٣٦ هەولێر، ٨٦٤٤٦٥ سلێمانی، ١٣٥٢٠٤١ دهۆك، ٢٥٤٢٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٧٥٨٤٥ (١١١٥٦٤ هەولێر، ١٢٩٢١٩ سلێمانی، ١٢٧٧٣٥ دهۆك، ٧٣٢٧ هەڵەبجە)
چاكبوون ٣٦٣٤٠١ ( ١٠٧٦١٣ هەولێر، ١٢٤٨٦٨ سلێمانی، ١٢٣٩٢٥ دهۆك، ٦٩٩٥ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ٥٥٥٠  (١٩٧٤ هەولێر، ١٤٠٠ سلێمانی، ٢٠٨٣ دهۆك، ٩٣ هەڵەبجە)
مردن ٦٨٩٤ (١٩٧٧ هەولێر، ٢٩٥١ سلێمانی، ١٧٢٧ دهۆك، ٢٣٩ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جەخت دەكەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاكسین، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 

 وەزارەتی تەندروستی       
حكومەتی هەرێمی كوردستان    
١ی كانوونی یەكەم ٢٠٢١

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن