نرخی نەوت دابەزی

ئابوری

02/12/2021     ژمارەی بینراو 229

راچڵەكین -

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی مامەڵەكردن بە كڕین و فرۆشتنی نەوتی خاو، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 69 دۆلارو 37 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت. لە کاتێکدا دوێنێ چوارشەممە بە  70 دۆلارو 57 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس، بە 66 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. لە کاتێکدا دوێنێ چوارشەممە بە  67 دۆلارو 96 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

لەماوەی هەفتەی رابردوودا نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا نزیكەی 5 دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا دێت، كە مەترسی دەكرێت جارێكی دیكە كاریگەریی خراپ لەسەر ئابووری جیهان دروستبكات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن