ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

ئابوری

02/12/2021     ژمارەی بینراو 406

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ لێبڕین.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-12-2021 و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 5-12-2021 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

رۆژی 25ی ئەم مانگە، دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران دەستیپێكرد، بەڵام پرۆسەكە بەسیستی بەڕێوەدەچێت، لەوبارەیەوە جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە:" داهاتی پارێزگاكان وەكو یەك ناگەڕێتەوە ناو خەزێنەی حكومەت، بۆیە پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی خاو بەڕێوەدەچێت، ماوەیەكە حكومەت دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە لەو پرسە، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو گرفتە چارەسەر بكەین و هیوادارین بتوانین ئەوە بكەین."

پێشتریش ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆبوونەوەی ژمارەیەك فەرمانگەی سلێمانی و هەڵەبجە رایگەیاند، هۆكاری خاو دابەشكردنی مووچە بۆ كۆنەكردنەوەی داهاتی ئەو دوو پارێزگایە دەگەڕێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن