راچڵەکین-
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا، لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دهستنیشان كرا و دۆخی تەندروستیی نەخۆشەکە جێگیرە.
ئانتۆنی فاوچی، بەڕێوەیەری پەیمانگای نیشتمانیی بۆ نهخۆشییه ههستیاریی گوزاوهكانی ئەمریکا، لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە لە کۆشکی سپی ئەنجامیدا، ئاماژەی بەوە کرد، یەکەی تەندروستیی گشتی لە کالیفۆرنیا و سان فرانسیسکۆ و ناوەندی ئەمریکی بۆ رێگرییكردن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان، کەسێکیان لە کالیفۆرنیا دەستنیشان کردووە کە تووشی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
فاوچی، راشیگەیاندووە کە تووشبووەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمدا گەشتی بۆ ئەفریقای باشوور ئەنجامداوە و لە ٢٩ی تشرینی دووەم پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد:"لە ئێستادا نەخۆشەکە لە کەرەنتیندایە و پەیوەندیی بە ھەموو ئەو کەسانەوه کراوە کە بەریەککەوتنی لەگەڵیاندا ھەبووە. نەخۆشەکە تەواوی ڤاکسینەکانی وهرگرتووه و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی باشە".