پێکدادانی دوو بەلەم گیانلەدەستدانی حەوت کۆچبەری لێکەوتەوە

جیهان

02/12/2021     ژمارەی بینراو 501

راچڵەکین-

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو بەلەمی پڕ لە کۆچبەر لە دەریای کاریبی کە بەنیازی چوون بوون بۆ دوورگەکانی تورکاس و کایکۆس، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵۆ بڵاویکردووەتەوە، لە کەناراوەکانی دوورگەی برۆڤيدێنسياليس، دوو بەلەم بەتوندی بەر یەک کەوتوون و لە ئەنجامدا، ژێر ئاو کەوتوون.

بەرپرسانی ناوچەکە باسیان لەوە کرد، ٦٤ کۆچبەر کە بەهۆی رووداوەکەوە کەوتوونەتە ئاوی دەریاوە زۆربەیان رزگارکراون و حەوت کەسیشیان خنکاون و گیانیان لەدەستداوە کە خەڵکی هایتی-ین و کارەکانی گەڕان و رزگارکردن درێژەی هەیە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،  پۆلیس ١٦ کۆچبەری دەستگیرکرد کە هەوڵی هەڵاتینیان دابوو. 

ئەوە لە کاتێکدایە بەهۆی قەیرانی ئەمنیی و خراپی باری ئابووریی وڵاتەکەیانەوە، هایتی-یەکان ماوەیەکی زۆرە هەوڵی گەیشتن بە دوورگە دەوڵەمەندەکانی ناوچەکە دەدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن