کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

02/12/2021     ژمارەی بینراو 459

راچڵەکین-

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، نمە باران دەبارێت و تەمیش دروست دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-12-2021، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێک ناوچەی جیا جیادا لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

هەروەها سبەینێ هەینی 3-12-2021، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و لەکاتەکانى بەیانى ئەگەرى دروستبوونى تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن