راچڵەکین
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان دا.
لەراگەیەندراوێکدا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردووەتەوەه، ئاماژه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره (71 له 1/12/2021) و پشت به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (272)ی ساڵی 2021 و به پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/دیوان ژماره (د-1099 له 5/9/2021) و به‌دی كردنی گشت مه‌رجه‌كانی یاسایی، بڕیار درا به دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر بۆ دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك-گه‌رمیان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌رانه‌ش دوای ته‌واوكردنی خولی سێیه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریه كه ژماره‌یان (47)ـه و دوای رێوره‌سمی سوێندخواردنیان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشان كراوه ده‌ست به كار ده‌بن.