راچڵەکین-
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد كه فێڵی له‌چه‌ند كه‌سێك كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای سكاڵای چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵی لێكڕیون، به‌ڵام به‌فێل و بیانووی جیاواز پاره‌كه‌ی نه‌داونه‌تێ، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
پۆلیس دەشڵێت، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ب، ط، أ) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، تۆمه‌تباری ناوبراو پێشینه‌ی هه‌یه و له‌سه‌ر هه‌مان تاوانی فێڵكردن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و داواكراو بووه.