وەزارەتی كشتوكاڵ قەدەغە لەسەر هاوردەكردنی پەتاتە هەڵدەگرێت

کوردستان

02/12/2021     ژمارەی بینراو 340

راچڵەكین –

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاریدا بە هەڵگرتنی قەدەغەبی هاوردەكردن لەسەر بەرهەمی پەتاتەو لە ئەمڕۆوە هاوردەكردنی ئەو بەرهەمە كشتوكاڵییە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵ لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كردووە، داوای لێكردوون لە ئەمڕۆوە 2-12-2021، رێگە بە هاوردەكردنی بەرهەمی پەتاتە لە دەرەوەی وڵات بكرێت.

لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم نوسراوەكەی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگ ناردووە بەمەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ ئەو بازرگانانەی كە پەتاتە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن