عیراق.. ژمارەیەك تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

02/12/2021     ژمارەی بینراو 95

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی پەتای كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش، زیاتر لە 710 كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون و 15 تووشبووی دیكەش گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 713 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا هەزارو 42 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق دەریخستووە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 82 هەزارو 774 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەشی كە چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە، گەیشتە دوو ملیۆن و 47 هەزارو 266 كەس، كە دەكاتە رێژەی 98.3%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەرزبووەوە بۆ 23 هەزارو 859 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن