عیراق.. ئاماری توشبووانی كۆرۆنا زیاتر بەرزدەبێتەوە

عێراق

11/01/2022     ژمارەی بینراو 189

راچڵەكین –

ماوەی چەند رۆژێكە ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو روو لە هەڵكشان دەكات و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا زیاتر لە هەزارو 600 حاڵەتی دیكەی تووشبوون تۆماركرا.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزارو 610 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا 384 تووشبوو چاكبوونەتەوەو هەشت تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە دەریخستووە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 100 هەزارو 518 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەشی كە چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە، گەیشتە دوو ملیۆن و 68 هەزارو 76 كەس، كە دەكاتە رێژەی 98.5%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەرزبووەوە بۆ 24 هەزارو 220 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن