راچڵەكین-
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، لە ماوەی داهاتوودا بەپێی رێكاری یاسایی، هەوڵی خۆیان دەدەن و كار دەكەن بۆ گەڕانەوەی دوو كورسیی پەرلەمانی فراكسیۆنی پارتی لە نەینەوا و هەولێر.
ڤیان سەبری، بەماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە:"دوای ئەوەی دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوه چوو، ئێستا وەكو پارتی بەپێی دەستوور دەتوانین تانە پێشكەش بكەین بۆ گەڕانەوەی دوو كورسیی فراكسیۆنی پارتی لە نەینەوا و هەولێر، بۆیە ئێستا كار دەكەین و هەوڵ دەدەین بۆ وەرگرتنەوەی ئەو دوو كورسییە بە شێوەیەكی یاسایی لە دادگای فیدڕاڵی، چونكه مافی خۆمانە و دەستووریش رێگای داوە كە رێكاری یاسایی بگرینه بەر".
لە هەڵبژاردنی 10-10-2021ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان توانی 33 كورسیی پەرلەمانی بەدەست بێنێت، بەڵام بە بڕیاری دەستەی دادوەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، 2 كورسی لە پارێزگای هەولێر و نەینەوا، كەم كرایەوە و كرایە 31 كورسی.