کەشناسی: بەفر بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

کوردستان

16/01/2022     ژمارەی بینراو 296

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ یەکشەممە 16-1-2022، کەش سارد و باراناوی دەبێت، لەگەڵ بەفر بارین لە سەر زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن لە هەندێک ناوچە بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر و ژێر سفر دادەبەزن.

هەروەها سبەینێ دووشەممە 17-1-2022، کەش سارد و باران دەبێت، ئەگەری بەفر بارین لەگەڵ باران بە تێکەڵی هەیە لە سەنتەری پارێزگاکان بە تایبەتی لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە تەواوی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و لە ئێوارەدا کاریگەری باران بارین کۆتایی دێت.

کەشناسی بڕى بەفرى تۆمارکراو لە سنوورى پارێزگاى دهۆک لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-
سەرسەنگ 16 سم
ئامێدى 20 سم
کانى ماسی 27 سم
مانگێش 2سم
بامەڕنى 10 سم
زاویتە 1.5 سم 
دێرەلووک 4سم 
باتیفە 1سم
دینارتە 4سم

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن