وەرگرتنی 35 دۆلار لەو كەسانەی لە دەروازەكانەوە دێنە هەرێمی كوردستان، راگیرا

کوردستان

16/01/2022     ژمارەی بینراو 260

راچڵەكین-

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی وەزارەتی تەندروستی راگرت بۆ وەرگرتنی 35 دۆلار لەو كەسانەی لەدەروازە سنورییەكانەوە دێنە هەرێمی كوردستان.

بڕیارەكە بەشێوەیەك بوو، هەر كەسێك لە دەروازە سنورییەكانەوە بهاتبایەتە نێو هەرێمی كوردستان، جا ئەگەر كارتی ڤاكسینی هەبووایە یان نا، دەبوو پشكنینی كۆرۆنا بكات و 35 دۆلار لە بەرامبەر ئەو پشكنینەدا بدات.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەبڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چیتر ئەو بڕە پارەیە لەهاوڵاتیان وەرناگیرێت و هەمان رێنماییەكانی پێشتر جێ بەجێ دەكرێت و ئەو كەسانەی كە لەو ماوەیە پشكنینیان ئەنجام داوە ٣٥دۆلارەكەیان بۆ دەگەرێندرێتەوە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن