هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدرێت و ئەم رێگایە داخرا

کوردستان

16/01/2022     ژمارەی بینراو 290

راچڵەکین-

هاتووچۆی هەولێر بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لەسەر  ڕێگای (زینەتیر -بالیسان- ڕانیە) دروست بووە.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران بەتایبەتی ئەوانەی کە هاتووچۆی ڕێگای (زینەتیر بالیسان ڕانیە) ئاگاداردەکەینەوە ،کەوا بەهۆی دابارینی بەفرێکی زۆرەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لەسەر ڕێگایەکەدروست بووە.

دەشڵێت، بەهۆی بەفرەوە مەودای بینینیش کەمبووەتەوە بەتایبەت لەزینەتیر،بۆیە داوا لەشوفێران دەکەین کە لەحاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگایەکە نەکەن لەکاتی پێویستیش بەبێ لێدانی زنجیری تایە ئەو رێگایە بەکارنەهێنن.

ماوەی سێ رۆژە شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە کەشناسیش دەڵێت، تا سبەینێ بەردەوامی دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن