12 كەس بەتۆمەتی فرۆشتنی كارتی ڤاكسین دەستگیركران

کوردستان

16/01/2022     ژمارەی بینراو 277

راچڵەكین-

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق، دەستگیركردنی 12 كەسی بەتۆمەتی فرۆشتنی كارتی ڤاكسین لە پارێزگای دیالە راگەیاند.

شانەی ناوبراو بڵاوی كردەوە، ھێزەكانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی 12 كەسیان بەتۆمەتی فرۆشتنی كارتی ڤاكسین لە پارێزگای دیالە، دەستگیر كردووە.

باس لەوەش كراوە كە دەستگیركراوەكان، كارتی ڤاكسینیان بەو كەسانە فرۆشتووە كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە:"12 كەسەكە پشت بەستن بەو زانیارییانەی كە لەلایەن ھاووڵاتییانەوە بە لایەنە پەیوەندیدارەكان درابوون، دەستگیركراون".

راشیگەیاندووە، دەستگیركراوەكان لە میانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا لەگەڵیاندا، دانیان بەوەدا ناوە كە لەبەرامبەر بڕە پارەیەكی زۆر كارتی ڤاكسینیان فرۆشتووە و كە پێنجیان فەرمانبەری فەرمانگەی تەندروستیین.

ئەوەش خراوەتەڕوو دەستگیركراوەكان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون، بۆ ئەوەی رشوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.

پێشتر لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی لە عیراق رایگەیاندبوو كە پێویستە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی، ھەوڵەكانی زیاتر بخاتە گەڕ بە ئامانجی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە كارتی ڤاكسین ساختە دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن