عیراق.. ئاماری توشبووانی كۆرۆنا روو لە هەڵكشان دەكات

عێراق

16/01/2022     ژمارەی بینراو 216

راچڵەكین –

ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە عیراق روو لە هەڵكشانی زیاتر دەكات و ژمارەی چاكبووانیش بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا پێنج كەس بەهۆی كاریگەریی ئەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزارو 630 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا 431 تووشبوو چاكبوونەتەوەو پێنج تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە دەریخستووە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 114 هەزارو 313 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەشی كە چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە، گەیشتە دوو ملیۆن و 69 هەزارو 890 كەس، كە دەكاتە رێژەی 97.9%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەرزبووەوە بۆ 24 هەزارو 247 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن